TR KU SO
FB X
Cîhan

حکوومەتی عێراق ڕوونکردنەوە سەبارەت بە دەستکاری مووچە دەدات

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2020 22:03

پەیامی کورد     ...   حکوومەتی عێراق ڕوونکردنەوە سەبارەت بە دەستکاری مووچە دەدات .

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگۆی دەستکاریکردن یان پاشەکەوتکردنی بەشێکی مووچەی فەرمانبەرانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق رێکارێکی لەو شێوەیە ناگرێتەبەر.

هەروەها هاتووە، داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن مامەڵە لەگەڵ ئەو هەواڵ و راگەێندراوە رۆژنامەوانیانەدا نەکەن کە لەرێگەی پەرە فەرمییەکانی ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاونەکراونەتەوە. 
راگەێندراوەکەی ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای ئەوە هات، کە ئەمڕۆ عەلاء جلووب ووتەبێژی نووسینگەی راگەیاندن لە ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندوە "وەزارەتی دارایی تاوتوێی پێشنیازی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، دوای ئەوەی بەهای نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ژمارەیەک قەیران ڕوویان لە ووڵات کردوە".

Paylas: