TR KU SO
FB X
Cîhan

هەڵاوسان سیستەمی ئابووریی ئێرانی لە کار خستووە

Navas Jan
Admin
📅 21 Şubat 2022 15:58

پەیامی کورد... هەڵاوسان سیستەمی ئابووریی ئێرانی لە کار خستووە

لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەڵاوسان لە ئێران بارودۆخێکی خراپی ئابووریی هێناوەتە پێش و پێداچوونەوە بە ئامار و داتاکان ئەو ڕاستییانە پشتڕاست دەکاتەوە.

لەو ساڵانەدا نەختینەیی لە هەڵاوسانی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە. لە چوار دەیەدا لە چەند بڕگەی زەمەنیدا، نەختینەیی لەچاو بەرهەمی نا پوختەیی ناوخۆی بە بەرزترین نرخ گەیشتووە.

داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەرزترین ئاستی نەختینەیی لە دوای شۆڕشی ٥٧ لە ساڵانی ٩٤ هەتا ٩٦ بووە.

کارناسانی ئابووری باس لەوە دەکەن کە بەشێکی زۆری هەڵاوسانی ئابووری پەیوەندیی بە ساڵی ٩٧ و بابەتی گەمارۆکانەوە هەیە، بەڵام ناکرێت کاریگەریی خراپی پاشەکەوتی نەختینەیی لە ساڵانی ٩٢ هەتا ٩٦ لەبەرچاو نەگیرێت.

پاشەکەوتی نەختینەیی بەرهەمی "گەشەی خێرا و بێ بنەمای بارستایی دراو"ە کە لە ئەنجامی داهاتی زۆری بانکەکان و هەندێک سیاسەتی دراوی لەو ساڵانەدا، هەڵاوسان گەیشتووەتە ژێر ١٠ لەسەد.

بە ڕواڵەت دەوڵەت وادەی خۆی بە خەڵک بە ئەنجام گەیاندووە، بەڵام ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەرزبوونی نرخی قازانجی دراوەکان بووەتە هۆی پاشەکەوتی نەختینەیی لە بانکەکان و کەمبوونەوەی کاتیی هەڵاوسان، بەڵام گەشەی نەختینەیی نەک کەم نەبووەتە بەڵکوو زیاتر بووە.

 

Paylas: