حەوتەمین وەزیری بۆلیڤیا تووشی کۆرۆنا بوو
پەیامی کورد ... حەوتەمین وەزیری بۆلیڤیا تووشی کۆرۆنا بوو
دەوڵەتی بۆلیڤیا هەواڵی تووشبوونی حەوتەمین وەزیری ئەم ووڵاتەی بە ڤیرووسی کۆرۆنای ڕاگەیاند
بە پێی راپۆرتێک ،بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی بۆلیڤیا ئەبێڵ مارتینس وەزیری ئابووری ئەو ووڵاتە تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بووە .
ئەمە حەوتەمین وەزیر لە دەوڵەتی بۆلیڤیایە کە تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا دەبێت ئەمە لە حالێکدایە کە جانین ئانیز سەرۆککۆماری کاتی ئەو ووڵاتەش بەم ڤیرووسە گیرۆدە بووە .
لە ڕاگەێندراوی دەوڵەتی بۆلیڤیا هاتووە : وەزیری ئابووری سەرەڕای ئەوەی کە هیچ نیشانەیەک لەم نەخۆشییە لێ بەدەر نەکەوتووە بەڵام تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بووە . ئەو دەبێ بە پێی پڕۆتۆکۆلی تەندرووستی لە ماڵەوە بمێنێتەوە و بە کارەکانی ڕابگات تاکوو دەورانی کەرەنتینەی خۆی بە کۆتا دەگەێنێت .
بۆلیڤیا یەکێک لە ووڵاتانی ئەمریکا لاتینە کە ژمارەی تووشبووانی بە کۆرۆنا لەو ووڵاتە لە سەرەوەیە . ئەم ووڵاتە کە ١١ میلیۆن دانیشتووی هەیە تاکوو ئێستا ٥٤ هەزار و ١٥٦ کەسی تووشی کۆرۆنا بوونە ئەمە لە حاڵێکدایە کە ١٩٨٤ کەسیش گیانی خۆیان لە دەست داوە