TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆکاری بایەخدانی ئەمریکا بە کوردان ئاشکرا دەکرێ

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2018 22:04

ئەمریكا بە گۆڕینی وەزیری دەرەوەی سیاسەتی لەگەڵ توركیادا دەگۆڕێت و پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكانیش دەڵێت “ئەمریكا لەسەر بنەمای جیۆپۆلێتیك سیاسەتی خۆی دادەڕێژێت”.
د. كامەران مەنتك لێكۆڵەرەوەو مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەدین لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا جەختیكردەوە، ئەمریكا لەسەر بنەمای نەتەوەكان سیاسەت ناكات، بەڵكو لەسەر بنەمای جیۆپۆلێتیك و ستراتیژییەكانی خۆی سیاسەتی دادەڕێژێت بۆ پتەوكردن و پارێزگاریكردن لە هەژموونی جیهانی ئەمریكا و كوردیش كەوتۆتە شوێنێكی جوگرافییەوە، كە پێگەیەكی ستراتیژی هەیە بۆ ئەمریكا بۆیە بایەخ بە ناوچەكە دەدات.
هەر لە چوارچێوەی بەرنامەكەدا، كرمانج گوندی پرۆفیسۆر لە زانكۆی ویلایەتی تێنسی ئەمریكا وتی “ئەوەی ریكس تیلەرسن وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ حكومەتی ئەردۆگان رێكەوتبوو، تەواوی داخوازییەكانی ئەردۆگانی لەبەرامبەر ئەو كاولكارییەی ئەنجامدراون لە سووریا، ئاسانكاری بۆ كردبوو، بەڵام بە لابردنی تیلەرسن تەواوی ئەو كارانە دەگۆڕێن و نامێنن، چونكە پۆمپیۆ وەزیری نوێ تێڕوانینی خۆی هەیە”.

Paylas: