هەر دوو وەزیرانی بەرگری تورکیا و بەریتانیا سەبارەت بە ئێدلیب دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا
پەیامی کورد ... هەر دوو وەزیرانی بەرگری تورکیا و بەریتانیا سەبارەت بە ئێدلیب دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هەر دوو وەزیرانی بەرگری تورکیا و بەریتانیا سەبارەت بە ئێدلیب دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا
" بن ڤالاس " وەزیری بەرگری بەریتانیا کە سەفەری ئانکارای کردووە ، لەگەڵ خلووسی ئاکار هاوتا تورکەکەی خۆی دیدار و ووتووێژی ئەنجام دا .
بە پێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک دەربارەی ئەم دیدارە ، ڕایگەیاند : کە بابەتی سەرەکی نێوان ووتووێژی ئاکار و ڤالاس ، لە بواری ئەمنییەتی و سەربازی ناوچەیی ، بە تایبەت بابەتی پارێزگای ئێدلیب لە سووریا بووە .
وەزیرانی بەرگری هەردوو ووڵاتی تورکیا و بەریتانیا ، جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ هەموو تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ڕاوەستاندنی تێکهەڵچوونەکان و دەرگیرییەکان لە ئێدلیب ، و هەروەها پاراستنی سەقامگیری لە سنوورەکانی تورکیا و پێشگرتن لە هەر ڕووداوێکی مرۆیی لە سووریا