TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆکاری لە کار لادانی " عادل الجبیر " ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 29 Aralık 2018 18:50

پەیامی کورد ...  میدڵ ئێست ئای بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە لە کار لادانی " عادل الجبیر " دیپلۆماتی کارزانی عەرەبستان لە پۆستی وەزیری دەرەوە ، لە ڕاستیدا جەزای بچووکی ئەو لە پاڵپشتی کردن لە بن سەلمان لە سەر ڕیسوایی کوشتنی خاشقجی بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " اقتصاد نیوز ، وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی پێنچشەممە بە ئاماژەدان بە حوکمی سەڵتەنەتی " مەلەک سەلمان " پاشای عەرەبستان ڕایگەیاند کە " ئیبراهیم العساف " جێگری " عادل الجبیر " وەزیری دەرەوەی ئێستای عەرەبستان دەبێت . بە پێی ئەم حوکمە سەڵتەنەتییە عادل الجبیر بە پۆستی " بەرپرسی کاروباری دەرەوە " لەم وەزارەتخانەیەدا پۆستەکەی کەم کرایەوە .

 العساف ، وەزیری ئابووری و دارایی پێشووی عەرەبستان و ئەندامی کۆمەڵەی بەڕیوبەرانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆوە .

ئەو لە ڕێزی ئەو کەسانەیە کە لە جەریانی کەمپینی " دژایەتی بەرامبەر بە فەساد " کە لە لایەن وەلیعەهدی گەنج و بە دوای ناوبانگی عەرەبستان ، محەمەد بن سەلمان لە نۆڤەمبەری ٢٠١٧ دا ڕێک خرابوو – دەست بە سەر کرا .

العساف بۆ ماوەیەکی کورت لە هۆتێلێکی ٥ ئەستێرەدا " کارلتۆن ڕیتز " لە ڕیاز لەگەڵ دەیان کەس لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی خانەدانی سەڵتەنەتی سەعوودی و بازرگانان لە بەندیخانەدا دەست بە سەر بوو . سەرەڕای ئەمە ، بەرپرسانی سەعوودی ڕایانگەیاند کە لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیاندا هیچ خۆرە شاهێد و دۆسیەیەک کە بسەلمێنێت تاوان لە لایەن ئیبراهیم العساف ەوەیە نەدۆزرایەوە و بەم شێوەیە ، ئەو لە تۆمەتی سەپێندراو بێ بەری بوو

" عەلی شیهابی " بەرپرسی ژووری بیر لە واشینتۆن بە ناوی " بۆنیانی عەرەبستان و لە کسانی نزیک بە دەوڵەتی ئەم ووڵاتە ، لە پەیامێکی تویتەریدا کەم کردنەوەی پۆستی " عدل الجبیر " ی بابەتێکی بێ بەها ناو برد و ئەوەی ڕێگایەک بۆ " هەڵگرتنی باری بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبردنی ئەم وەزارەتخانەیە لە سەر شانی الجبیر " ناوزەد کرد .

سەرەڕای ئەمانە سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەعوودی ڕایگەیاندووە و ووتی کەم کردنەوەی پۆستی عادل الجبیر زیاتر لەوەی کە دەرکردنێکی ئاشکرا بێت ، هەوڵێکی سووک کردنە لە لایەن ئەم پاشایەتییەوە .

بە ووتەی ئەم بەرپرسە ، ئەم ماڵ تەکانییە لە بەرپرسانی حاکمی عەرەبستان لە سەر داواکاری و فەرمانی " محەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی سەعوودییە ئەنجام بووە .

هەورەها ڕایگەیاند کە وەلیعەهدی سەعوودی دەیهەویست کە عادل الجبیر بە هۆکاری کەم و کورتییەکانی لە پشتیوانی و پاڕێزگاری تەواو لە ئەو لە بەرامبەر بە ڕیسوایی کوشتنی خاشقجی جەزا بدات و بەم هۆیەوە ئەوی سووک و ڕیسوا کرد .

Paylas: