TR KU SO
FB X
Cîhan

هەرەمی فشاری ئابووری بۆ ڕووخانی ئێران لە دەستی ئیسرائیلە

سارا
Yazar
📅 19 Eylül 2018 20:18

ئیسرائیل لە گەمارۆیەکانی سەر ئێران دەستێکی زۆر بەهێزی هەیە بە تایبەتی لە سەر ئابووری ئێران و هاوکاری ئەو کۆمپانیا ئەورووپی یانەی لەگەڵ تاران لە پەیوەندیدان .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دارایی و ئابووری ئیسرائیل " مووشە کەحلوون " لە سەفەر بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان ، لە شاری واشینتۆن لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی  " ستێفان مێنشوونیا ، سەبارەت بە درووست کردنی گرووپێکی کاری یەکگرتوو دیداریان کرد . زانایانی ئەم دوو ووڵاتە بە هاوکاری ئەندامانی ئەم گرووپە ، پڕۆگرامێک بۆ زیاتر پێشەوە چوونی گەمارۆوە ئابوورییەکان لە دژی ئێران بناغەیان داناوە .

لە لایەکی دیکەشەوە ، بەرپرسیاریەتی هەندێک لە گەمارۆیە ئابووریەکان لە دژی ئێران لە سەرشانی وەزارەتەکانی دارایی ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئیسرائیل دەبێت . " مووشە کەحلوون " لەمبارەوە ووتی : ئەو گەمارۆیانەی دژی ئێران بۆ پاراستن و ئەمنییەتی ئیسرائیل و هەروەها بۆ ئەمنییەتی هەموو جیهان بە سوود دەبێت . ئەو گەمارۆیانەی کە جێبەجێ کراون لە لایەن ئەمریکاوە لە دژی ئێران زۆر کاریگەریان هەبووە .دەتوانین بڵێین بەم گەمارۆیانە هەڕەشەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و هەموو جیهانی ئازاد کەمتر بووە .گرووپی کاری هاوبەشی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا ڕٶڵێکی زۆر گرینگی هەیە لە بەهێزکردنی گەرۆیەکانی دژی ئێران . ئەمەش بابەتێکی زۆر گرینگە و بە سوودی ئیسرائیل دەبێ .

هەر لەم پەیوەندییەدا کارناسی ئیسرائیل " سیمۆن تێسیپیس " لە پەیوەندی نێودەوڵەتی ،هەروەها دکتۆری زانستی سیاسی لە زانینگەی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە ئەڵئەبیب ڕایگەیاند : پەیوەندی ئابووری و تیجاری ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دا بوونی نییە . تەنیا یەک شت هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئیسرائیل نەوتی ئێران دەکرێت . بەڵام لە ڕێگای ووڵاتانی سێهەم و ئەو کۆمپانیایانەی کە لەوانەیە هێج شتێک سەبارەت بە تاران نازانن . وەکوو نموونە ، ئەگەر ئێران نەوتی خۆی بداتە بریتیش پێترۆلیۆم ، جێگەی باوەڕ نییە بیر لەوە بکاتەوە کە لەوانەیە ئەم نەوتە بفرۆشرێتە ئیسرائیل . لە ئاکامدا ، "  BP " لە دۆخێکی وەهادا ، تەنیا سەرچاوەی فشارە بۆ ئیسرائیل ، بۆ بەهێزکردنی گەمارۆکان لە دژی ئیران دەتوانێ لە ڕێگای تەکنۆلۆجیای پێشکەوتووەو بێ زۆرێک لە کەل و پەل ، کەل و پەلی پیشەسازی سەربازی ، دەستاوەردی رایانەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەورووپا لە ڕێگای زانایانی ئیسرائیلییەوە درووست دەکرێت .

هەروەها ئەم کارناسە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەورووپا یەکێکە لە شەریکە گرینگەکانی ئابووری ئێران هەر بۆیە پاراستنی بازاڕی خۆی لەگەڵ ئێران زۆر بە گرینگ و زەرورەت دەزانێت . ئیسرائیل بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەی سیاسەتی گەمارۆ لە دژی ئێران لە سەر ئەورووپا جەخت دەکاتەوە : " ئیسرائیل گەورەترین شەریکەکانی خۆی لە ڕاستای کار و پیشەی پێشکەوتوو لەگەڵ ووڵاتانی وەک ئەڵمانیا ، فەڕانسا ، بەریتانیا هەیە .ئەم ووڵاتانە تەکنۆلۆجیای ڕایانەیی ئیسرائیل و هەروەها هەندێک کەل و پەلی خۆیان لەم ووڵاتە بە دەست دێنن و ئەوانە بە کار دەهێنن .

ئیسرائیل ئۆلتیماتۆمی داوەتە فەڕانسا و ئەڵمانیا کە ئامادە نییە کەل و پەلەکانی خۆی لە جۆری زانستی پێشکەوتوو بداتە ووڵاتانێک کە دەیانەوێ کەل و پەلەکانی خۆیان بدەنە ئێران .

Paylas: