TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆکارێکی نوێی مردن و قوربانی بوون بە هۆی کۆرۆناوە ئاشکرا دەبێت

سارا
Yazar
📅 03 Mayıs 2020 18:55

پەیامی کورد    ...   هۆکارێکی نوێی مردن و قوربانی بوون بە هۆی کۆرۆناوە ئاشکرا دەبێت  

ڕێژەی بەرزی مردن بە هۆی کۆرۆناوە لە هەندێک لە ووڵاتان بە هۆی کەم بوونی ڤیتامین دی یەوە لە لەش ئاشکرا دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، زانایان لە بۆنیادی نەخۆشخانەی مەلیکە ئەلیزابەت و زانکۆی بەریتانیای ڕۆژهەلات لەمبارەوە بەم جۆرە هەواڵ دەدەن .

دەرئەنجامەکان بە شێوەی فەرمی ش لەم لێکۆڵینەوانەدا لە گۆڤاری Research Square بڵاو کراوەتەوە .

لێکۆڵەرانی ئاستی مامناوەندی ڤیتامین دی یان لە نێوان هاووڵاتیانی ٢٠ ووڵاتی ئەورووپایی لەگەڵ ئاماری مردن و قوربانی بوون بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە لێکدایەوە و ئاشکرا بوو کە مردن و قوربانی بوونی زیاتر لە ووڵاتانێکدا بووە کە دانیشتوانەکەی کەمی ڤیتامین دی یان هەبووە .

ئەم زانایانە جەخت دەکەنەوە " کەمبوودی ڤیتامین بە تایبەت لە دانیشتوانی ئیسپانیا ، ئیتاڵیا و سویسڕا بینراوە ، هەروەها ڕێژەی ئەم ماددەیە بە شێوەیەکی دیاریکراو لە کەسانی بە تەمەن دا کەمترە و ئەم ڕەدەیە لە تەمەن زیاترین ئاماری مردن و قوربانیدانیان بە هۆی کۆرۆناوە هەبووە .

 

Paylas: