هێرش دەکرێتە سەر دیپلۆماتیکی کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هۆنگ کۆنگ
پەیامی کورد ... هێرش دەکرێتە سەر دیپلۆماتێکی کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هۆنگ کۆنگ .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، پیاوێک هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە کارمەندانی کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هۆنگ کۆنگ . پۆلیسی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند ئەم دیپلۆماتە ئەمریکیکییە لە ناحیەی سەر یەوە تووشی برین بووە و تووشی خوێن بەر بوون بووە . کەسی هێرشبەر توانیویەتی لە شوێنەکە هەڵبێت بەڵام پۆلیسی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاندووە بە دوایدا دەگەڕێت . بە ووتەی پۆلیس هێشتا هۆکاری ئەم هێرشە لە لایەن هێرشبەرەکەوە لە بەردەست نییە
ئەمریکا و چین لە سەر هۆنگ کۆنگ تووشی کێش و گرفتی زۆر تووند بوونە . چین دوو مانگ پێش یاسای ئەمنییەتی خۆی بۆ سەر ئەم ناوچە ئازادەی سەپاند پەیوەندییەکانی هەر دوو ووڵات ڕەشتر و خراپتر بوو . ڕۆژئاوا چینی بە هەڕەشەی دیمۆکراسی شکێنەری هۆنگ کۆنگ تاوانبار دەکات و پێکەن داوا لە ڕۆژئاوا دەکات لە کاروباری ناوخۆیی ئەم ووڵاتەدا دەستوەردان نەکات .