Cîhan
هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا لە حۆمەیمیم
پەیامی کورد ... هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا لە حۆمەیمیم
بە پێی زانیارییەکان وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە هێرشی ٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دژبەری حکوومەتی سووریا بۆ سەر بنکەی حۆمەیمیم کە سەر بە سەربازانی ڕووسیایە لە سووریا هەواڵی دا .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە سیستەمی دژە مووشەکی ڕووسیا توانیویەتی ئەم هێرشە پووچەڵ بکاتەوە و هیچ زەرەر و زیانێک بەدامەزراوەکانی ئەم بنکەیە نەگەیشتووە .