TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد

نەهرۆ
Editor
📅 17 Mayıs 2018 15:39

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ژمارەیەک لە بنکە سەربازیەکانی رێکخرای حەماسیان لە باکور و رۆژئاوای کەرتی غەززە کردە ئامانجی هێرشەکانیان.

ئاژانسەکانی هەواڵ لەزاری سەرچاوە خۆجێیەکانی فەلەستینەوە بڵاویانکردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٧)ی ئایار، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بنکەیەکی سەربازی حەماسیان لە باکوری غەززە و بنکەیەکی دیکەشیان لە رۆژئاوای ئەو شارە، کردووەتە ئامانج و بۆردوومانیان کردوون.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ورەکاری زیاتر لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە بڵاونەکراوەتەوە.

Paylas: