"هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سوریا بڕیاری لێ دراوه، ئامانجی سەرەکی ئێرانه"
شاره‌زایەک له كاروباری ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سوریا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام ئامانج له‌و هێرشه ئێرانه، ئه‌مریكا به‌دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕا بۆردومانكردنی میلیشیا ئێرانییه‌كان له ناو خاكی سوریا.
یوزیف برامل شاره‌زا له كاروباری ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگەیاند: هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سوریا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام ئامانج له‌و هێرشه ئێرانه، ئه‌مریكا به‌دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕا بۆردومانكردنی میلیشیا ئێرانییه‌كان له ناو خاكی سوریا، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن سوریاوه له شاری دۆما ئه‌و پاساوه‌ی به ئه‌مریكا دا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی (ئاسمانی) بۆ سه‌ر میلیشیا ئێرانییه‌كان له‌و وڵاته، ئامانجێكی تری ئه‌مریكا له مووشه‌ك بارانكردنی سوریا بۆ شكاندنی هه‌یبه‌تی ڕووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی فلادیمیر پۆتینه. ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتوویه‌تی: ئه‌مریكا خاكی سوریا وه‌ك گۆڕه‌پانی بۆكسێن (ملاكمه) ده‌بینێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت پردی ئاسمانی و زه‌مینی نێوان سوریا و ئێران ببچڕێت ئه‌وه‌ش خاكی عێراقه و دوور نییه ئه‌مریكا له عێراقیش په‌لامارای میلیشیا ئێرانییه‌كان بدات.
برامل راشیگەیاند: ترامپ نایه‌وێت ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازی ڕووسیا ببێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به گه‌مارۆی ئابووری و فشاری سیاسی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته ببێته‌وه، پێی ناچێت ڕووسیاش ئاماده بێت له پێناو سوریا یان ئێران ئه‌و شه‌ڕه بكات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و دانه‌ری (مؤلف)ی كیتابی (أمريكا ترامب ـ على حساب الحرية) ده‌ڵێت: ترامپ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌هۆڵی جه‌نگی دژ به ئێران ده‌كوتی، له‌دوای گۆڕانكاری و هاتنی (مایك پۆمپیۆ) و (جۆن بۆڵتن) بۆناو ئیداره‌كه‌ی ئینجا ترامپ بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه دا و ده‌بێت ڕووبدات.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تی: له‌بیرمان نه‌چێت له مانگی 11ی ئه‌مساڵدا له ئه‌مریكا هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كرێت، ترامپ بۆئه‌وه‌ی له كۆنگرێسی ئه‌مریكا خۆی و حزبه‌كه‌ی نه‌دۆڕێن هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران و به‌مه‌ش كۆده‌نگی حزبی (كۆمارییه‌كان) و ده‌نگی نیشتیمانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆخۆی و حزبه‌كه‌ی كۆده‌كاته‌وه و ده‌یكه‌ن به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نگ له دژی ئێران بۆ به‌رگرییه له ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا... به‌مه‌ش له هه‌ڵبژاردنی مانگی 11ی ئه‌مساڵ بۆ كۆنگرێس سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
جۆرج بۆش به‌هه‌مان شێوه له‌دوای 11ی سپتێمبه‌ری 2001 به هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان توانی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ خۆی حزبه‌كه‌ی بقۆزێته‌وه