Cîhan
هێرشی چەقۆ لە کۆریای باشوور بووە هۆی برینداربوونی ١٣ کەس
پەیامی کورد ... هێرشی چەقۆ لە کۆریای باشوور بووە هۆی برینداربوونی ١٣ کەس
لە نزیک شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ خەڵک و دواتر بە چەقۆ، سێزدە کەس برینداربوون.
ئەم ڕووداوە لە شاری سیۆنگنام لە کۆریای باشوور لە نزیک سیئۆل ڕوویدا. سەرەتا تۆمەتبارەکە بە ئۆتۆمبێلێک خۆی لە خەڵکی داوە و دواتر بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کەسانی دیکە.
لەم ڕووداوەدا بە گشتی ١٣ کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ڕووداوە تیرۆریستی بێت.