TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و هێڵی گواستنەوەی ئێران

Navas Jan
Admin
📅 12 Temmuz 2021 01:07

پەیامی کورد … هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و هێڵی گواستنەوەی ئێران

 

لە ئەنجامی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر تۆڕی ئینەتەرنێت و هێڵەکانی گواستنەوەی ئێران سەدان گەشتی شەمەندەفەر راگیران و وادەی دەرچوون و گەشتنیان هەڵوەشێنرایەوە. وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

 

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، وەزارەتی گواستنەوەی ئەو وڵاتە لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کردووە، کێشە لە سیستمی ئەلیکترۆنی تۆڕی ئینتەرنێتی تایبەت بەکارمەندانی وەزارەتەکەیان دروستبووە، بەڵام هیچ وردەکاریەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.

 

قاسم بێنیاز سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکان و زانیاری لە وەزارەتی گواستنەوەی ئێران رایگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە رووداوی لەکار کەوتنی تۆڕی ئەلیکترۆنی و ئینتەرنێتی وەزارەتی گواستنەوە بەردەوامە".

 

ئاژامەی بەوەشدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەی کرایە سەر تۆڕی ئەلیکترۆنی و هێڵی ئینتەرنێت و کۆمپوتەری کارمەندانی وەزارەتەکەیان نەیانتوانیوە بچنە ناو ماڵپەڕی وەزارەتەکەیان، لە ئێستادا پسپۆڕانی هونەری سەرقاڵی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هێرشەکە، وتیشی، هەرکات زانیاری نوێیان بەدەست بگات رایدەگەیەنن.

 

رۆژی هەینی، ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر سیستمی هاتوچۆی ئێران و بەهۆی تێکچوونی خشتەی گەشتەکانەوە بێ سەرەو بەری لە گەشتەکاندا دروستبووە و سەدان گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە.

 

بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ماڵپەری ئاژانسی فارس هەواڵەکەی سڕییەوە و ئەمڕۆش فەرمانگەی هێڵی ئاسنینی ئێران رەتیکردەوە هێرشکرابێتە سەر بەشی ئەلیکترۆنی و زانیاری فەرمانگەکەیان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر تۆڕی ئینتەرنێت و سیستمی هاتوچۆ و وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، رووداوەکە کۆنتڕۆڵکراوە، راشیگەیاند، ئامانج لە هێرشەکە لێدانبووە لە ژێرخانی ئابوری ئێران، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی بڵاونەکردەوە.

 

هاوشێوەی ئەو رووداوە، لە ساڵی ٢٠١٩ گرفت لە هێڵی ئینتەرنێت و بەشی خزمەتگوزاری هێڵی ئاسنینی ئێران روویدا، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە هیچ وردەکاری لەسەر رووداوەکە بڵاونەکردەوە و سەرچاوەی هێرشەکانیشی دەستنیشان نەکرد و قەبارەی زیانەکەشی رانەگەیاند.

Paylas: