TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە یارمەتی فەتح ی ١١٠ بووە

سارا
Yazar
📅 23 Ocak 2019 17:19

پەیامی کورد  ...  سەرچاوە سەربازی و ئێستێخباراتییەکانی " DEBKAfile "  ڕایانگەیاند کە ئەو هاوێژەرانە کە گوایە لەوانە مووشەکی فەتح ی ١١٠ بەرەوە جۆلان هاوێشتراوە لە باشووری الکسوە لە دەوورووبەری دیمەشق دایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، گوایە فەرمانی ڕاگەیندراو پەیوستە بە هاوێشتنی مووشەک تەواوکەری فەتح ی ١١٠ ، کە هەڵگری کڵاوەی یەک چوارەمی تەنی تا دووری ٣٠٠ کیلۆمەتری ە ، بە تایبەتی لە ڕێگای فەرماندەی یەکەی تایبەتی " قودس " قاسم سلێمانییەوە فەرمانیپێکراوە تاکوو کاردانەوەی ئیسرائیل تاقیبکاتەوە . لە هەمان کاتدا مووشەکەکە لە ڕێگای سامانەی مووشەکی ئیسرائیلی " گۆمبەدی ئاسنینی " لە ناو چوو .

ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێرانی پێداچوونەوە بۆ کرد و ئەو مووشەکە هاوێشتراوانەی کە ئێران بۆ جاری دووهەم بەرەو ئیسرائیل ناردبوو ، نەکەوتنە بن کاریگەرییەوە .  

Paylas: