TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشی سەر باڵوێزخانەی باکوو لە تاران، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە

Navas Jan
Admin
📅 19 Şubat 2023 23:42

پەیامی کورد... هێرشی سەر باڵوێزخانەی باکوو لە تاران، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە

سەرۆککۆماری ئازەربایجان، لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتیی مۆنیخ وتی: کۆماری ئیسلامی لە هێرش بۆ سەر باڵوێخانەکەی ئازەربایجان لە تاران، دەستی هەبووە.

ڕۆژی شەممە ١٨ی فێبریەوەری ٢٠٢٣، ئێلهام عەلی‌ئۆف، سەرۆککۆماری ئازەربایجان لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتیی مۆنیخ ڕایگەیاند: لە ‌هێرشە چەکدارانەکەی مانگی ڕابردوو کە کرایە سەر باڵوێزخانەی باکوو لە تاران و لە ئاکامدا ئەفسەرێکی ئەمنییەتی کوژرا و دو کارمەندی دیکەی باڵوێزخانەکەش بریندار بوون، ناوەندێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی دەستی هەبووە.

عەلی‌ئۆف لە یەکەمین ڕەخنەی ڕاستەوخۆیدا بەرامبەر بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەبارەی هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران، وتی: کەمتەرخەمیی پۆلیسی تاران لەهەمبەر ڕووداوەکە و دەسبەسەرنەکردنی تاوانبار و هەروەها خۆ بواردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانی تێلێڤیزیۆنی، دەرخەری ئەوەیە کە ئەو هێرشە لەلایەن ناوەندێکی سەر بە کۆماری ئیسلامییەوە کرابێتە سەر باڵوێزخانەکەوە.

Paylas: