TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشێکی تیرۆریستی لە دژی سەربازانی ڕووسیا شکستی هێنا

سارا
Yazar
📅 13 Kasım 2018 16:30

هەوڵێکی تیرۆریستی لە دژی پێگەی سەربازی ڕووسیا شکستی هێنا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە تاجیکستان ١٢ کەس دەستبەسەر کران کە بە هەوڵی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی تیرۆریستی لە بنکەی سەربازی ڕووسیا و هەروەها قوتابخانەیەکی ڕووسی کومانلێکراون.

بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی کۆمیتەی دەوڵەتیی و ئەمنییەتی نەتەوەیی ڕووسیا ، گرووپێکی تێرۆریستی نییەتی ئەوەی هەبوو بە فەرمانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش " ڕێکخراوی تیرۆریستی قەدەغە کراو لە ڕووسیا " هەوڵی هێرشی تیرۆریستی لە دژی سەربازانی ڕووسیا بدەن .

ئەندامانی ئەم گرووپە کاتێک کە لە ئاپارتمانێک لە باشووری – ڕۆژئاوای دووشەممە نیشتەجێ بوون دەست بەسەر کران .

تاکوو ئێستا ووردەکاری لە سەر ئەم بابەتە بە شیوەی فەرمی سەرەڕاست نەکراوە

Paylas: