هێرشبەرەکەی نیوزیلەندا تەنیا بووە
پەیامی کورد ... ژمارەی کوژراوەکانی نیوزیلەندا بەرز بووەوە
بە پێی زانیارییەکان پۆلیسی نیوزیلەندا تەرمی کوژراوێکی دیکەی ڕووداوەکەی رۆژی هەینی دۆزییەوە، بەوەش ژمارەی کوژراوانی روداوەکە بۆ 50 کەس بەرزبوەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی نیوزیلەندا بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، تەرمی هاووڵاتیەکی دیکەیان لەناو مزگەوتی نور ی دۆزیوەتەوە و بەوەش ژمارەی کوژراوەکان بوون بە 50 کەس.
هەروەها جاسیندا ئاندرین سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەندا رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی کوژراوەکان ڕادەستی کەس وکاریان دەکرێتەوە.
جاسیندا ئاندرین سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەندا
ئاماژەی بەوەشکرد، کردەوە تیرۆرستییەکەی رۆژی هەینی رابردوو خراپترین رووداوە لەمێژوی وڵاتەکەیدا کە لە ماوەی ئاشتیدا ڕوویدابێت، بەهۆیەوە باری ئاسایشی ووڵاتەکەی وەک مەترسیدارترین حاڵەت راگەیاندوە.
هاوکات، مایک بوش، کۆمسیاری پۆلیسی نیوزیلەندا ئاشکرایکردوە، بکوژەکە وەک سپی پێستێکی خۆیست خۆیناساندوە کە مافی رێزگرتن و ژیانی لەوانی دیکە زیاترە و تا ئێستا ئاماژەکان بۆئەوەیە کە خۆی بەتەنها کردەوە تیرۆرستییەکەی ئەنجامدابێت.
لەبارەی ئەو سێ کەسەی دیکە کە دەستگیرکراون مایک وتی، پێناچێت ئەوان دەستیان لەتاوانەکەدا هەبوبێت، بەڵام دوایین بڕیاری پۆلیس نیە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.