هائارتس : ١١ ووڵاتی ئەورووپایی داواکاری گەمارۆدانی ئیسرائیل دەکەن
پەیامی کورد ... هائارتس : ١١ ووڵاتی ئەورووپایی داواکاری گەمارۆدانی ئیسرائیل دەکەن .
ڕۆژنامەی عێبری زمانی هائارتس ڕاپۆرتیدا کە وەزیرانی دەرەوەی ١١ وولاتی ئەورووپایی ڕۆژی هەینی ڕابردوو پەیامێکی بەپەلە یان بۆ " جۆزێف بۆڕڵ " هەماهەنگی کەری سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ناردووە و لەوێدا ، ئەویان بە نووسینی لیستەکەیەک لە کاردانەوەگەلی لەناکاو بە شێوەی خێرا بۆ پیلانی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوەی بەشگەلێک لە زەوینەکانی کەرانە باختەری هاندا .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزیرانی دەرەوە نیگەرانی خۆیان لە سەر ئەم بابەتە ڕاگەیاند کە ڕێڕەوی دەرفەتەکانی هێڵانەوەی بەرامبەر ئەم پیلانە بە خێرایی دادەخرێت .
هائارتس ڕایگەیاند کە نامەگەلی نێوان وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا ، ئیتاڵیا ، هۆڵەندا ، ئیرلەندا ، بەلجیکا ، لۆکزامبۆرگ،سوێد ، دانیمارک، فینلاندا ، پۆرتۆگال و ماڵت لەمبارەوە ڕوویداوە .