Cîhan
هەسەدە ... شارەکە هێشتا لە بن کۆنترۆڵی ئێمەدایە
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " HSD " ڕایانگەیاند کە هێشتا کۆنترۆڵی شاری " تابقای " لە دەستی ئەواندایە .
سەرچاوەکانی هەسەدە ش لە چاپکراوەکانی کوردی ڕاگەیندراوێکیان دا و ووتیان : شاری " تابقای " لە بن کۆنترۆڵی ئێمەدایە . بە هیچ شێوەیەک لەشکری سووریا دەربازی ناو شار نەبوونە .
پێش ئێستا هەندێک لە سەرچاوەکان ئیدعای ئەوەیان کردبوو کە بۆ ئەوەی پێداویستی ئاو و کارەبا دابین بکرێ ، ئەندازیارانی سووری کە پێشتر لە بەندئاوەکەدا کاریان دەکرد ، گەڕاونەتەوە سەر کارەکەی خۆیان .
هەروەها ڕاگەیندرا بوو داعش زەرەر و زیانی گەیاندوەتە بەندئاوەکەو و هەر لە بەر ئەوەشە کە داعش بە بەشداری ڕژیمی سووریا بە ناوی فورات هاتوونەتەوە و بەندئاوەکە سەر لە نوێ چاک دەکەنەوە . بەندئاوەکە لە کاتژمێرێکدا ٨٨٠ مێگاوات کارەبا درووست دەکات .