TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆک ... ٦٠٨ سەربازی ئەمریکی لە عێراق بە دەستی ئێرانییەکان کوژران

سارا
Yazar
📅 03 Nisan 2019 05:42

پەیامی کورد  ...   ٦٠٨ سەربازی ئەمریکی لە عێراق بە دەستی ئێرانییەکان کوژران

بە پێی ڕاپۆرتێک ، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە کاروباری پەیوەست بە ئێران ڕایگەیاند " ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ئێران تاوانبار بە کوشتنی ٦٠٨ کەس لە سەربازەکانی خۆی لە شەڕی عێراق دا دەزانێت .

هۆک لەمبارەوە ووتی : ئەمڕی دەتوانم بە پێی دادەگەلی زانیاری نهێنی ڕایبگەێنم کە ئێران بەرپرسی کوژرانی ٦٠٨ سەربازی ئەمریکییە لە ووڵاتی عێراق دا . " بە ووتەی ئەو ، ئەم ڕێژەیە ١٧ % لە گیان لە دەست دراوانی شەڕی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵانی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠١١ لە بەر دەگرێت .

هۆک هەروەها ڕایگەیاند کە ئێران " لە هەوڵدایە تاکوو عێراق بخاتە بن کۆنترۆڵی خۆی " . بە تایبەت پەیوەندی نزیک لە نێوان عێراق و ئێران ئاساییە ، چونکە لە هەردوو ووڵاتدا ڕێژەیەکی بەرچاو موسڵمانی شیعەنشین بوونی هەیە .

پێشتر لە هەواڵەکان دا ڕاگەێندرابوو کە دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتوووێژی خۆی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ووتی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێ ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە عێراق بۆ چاودێری کردنی ئێران و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت .

ترامپ بە ووتنی ئەوەی کە ئەمریکا تێچوویەکی لە ڕادەبەدەری بۆ درووست کردنی بنکەی گرینگ لە عێراق خەرج کردووە ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی پاراستنی ئەمە ، چاودێری کردنی ئێرانە ، چوونکە ئێران کێشەیەکی گەورە و ڕاستییە

Paylas: