Cîhan
هەڕەشەی ئەمریکا لە میانمار
پەیامی کود ... هەڕەشەی ئەمریکا لە میانمار
دوای کودەتا سەربازییه‌كه‌ی میانمار و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی وڵات له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته، زۆربه‌ی وڵاتان ئیدانه‌ی كوده‌تاكه‌یان كردووه، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر میانمار دەکات.
لە راگەیێندراوێكدا، "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە کردووە، رۆڵی ئەرێنیان هەبێت لە گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی بۆ میانمار.
لە کۆنفرانسی رۆژانەیشدا، جێن ساکی، سکرتێری گشتیی رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوە کردووە، راگەیێندراوەکەی "بایدن" پەیامێکی ئاگادارکردنەوەبوو بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێ، چونكه ئەمریکا دۆست و هاوپەیمانێکی نزیکی میانمار بووه پێش كوده‌تاكه.