TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداری دامەزرێنەری تێلێگرام دەربارەی مەترسی بەکارهێنانی " واتساپ "

سارا
Yazar
📅 31 Ocak 2020 19:35

پەیامی کورد    ...   هۆشداری دامەزرێنەری تێلێگرام دەربارەی مەترسی بەکارهێنانی " واتساپ " 

پائۆل دۆرف دامەزرێنەری گەیاندنی پەیامی تێلێگرام دەربارەی ئەو مەترسییانە قسەی کرد کە بەکار هێنانی ئەپڵیکەیشێنی گەیاندنی پەیامی واتساپ بە دوای خۆیدا دەهێنیت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێشتر میدیاکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە مۆبایلی جێف بێزووس ، خاوەنی ئامازۆن و دەوڵەمەنترین کەسایەتی جیهان بە بەکارهێنانی فایلێکی خراپ  هەناردراوە لە ڕێگای واتساپ ەوە هاک کراوە .

دۆرف هەروەها ئاماژە بەوە دەدات ، کاربەران لە کاتی گۆڕینی تەلەفۆنە زیرەکەکانی خۆیان بە شێوەیەکی گشتی فایلی پشتیوانی و پارێزراوی زانیارییەکانی خۆیان لە کارتی زاکیرەی هەوری کە ژمارەی نهێنی بۆ دانەنراوە خەزن دەکەن .

Paylas: