Cîhan
هۆشداری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە ئیسرائیل لە ئەگەری بەرپەچدانەوەی ئێران
پەیامی کورد ... ئەگەری بەرپەچدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە تا دێت زیاتر دەبێت
دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مریكا لەبارەی بەرپەرچی ئێران دژ بە هێرشه‌كانی ئیسرائیل هۆشداری دا.
كۆتس له دانیشتنی كۆمیته‌ی هه‌واڵگریی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا کە له‌ژێر ناونیشانی هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو ووتارێکی پێشكه‌شی كرد،هەروەها گرژییه‌كانی نێوان ته‌لئه‌بیب و تارانی له سووریا هه‌ڵسه‌نگاند.
هاوکات ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئێران خۆی له پێكدادانی گه‌وره‌ی چه‌كداری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌دزێته‌وه و وتی، “هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه بووه‌ته هۆی زیانی میلیشیاكانی ئێران، ئه‌گه‌ری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تارانه‌وه زیاتر ده‌كات”.