TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشدارییەك لە تەندروستیی جیهانییەوە

Navas Jan
Admin
📅 14 Temmuz 2021 14:47

پەیامی کورد … هۆشدارییەك لە تەندروستیی جیهانییەوە

 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لەبارەی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاو دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"کوشندەتر دەبێت لە دەلتا و ناوی لامبدای لێنراوە".

 

کاریسا ئیتیان، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، "خوێندنەوە و زانیاری سەرەتایی لەبارەی لامبدا دەری دەخاتە زۆر مەترسیدارە بەتایبەت لە خێرایی بڵاوبوونەوەی و توانای بەرگریکردن بەرامبەر ڤاکسینەکانی کۆرۆنا."

 

ئاماژەی بەوەشداوە،"هێشتا زانیاری تەواومان لەسەر کۆرۆنا گۆڕاوەکە نییە، بەڵام ئاماژەی زانستی لەلای شارەزایان جێگەی گەشبینی نین، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو و نیسانی ئەمساڵ لە پیرۆ دۆزرایەوە، ئێستا زیاتر لە 80%ـی تووشبووان لەو وڵاتە  لەوجۆرەی کۆرۆنان."

 

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە،" لە 70%ـی تووشبووانی ئەو جۆرەی كۆرۆنا  لە چیلی و ئەرجەنتینن، تاوەکو ئێستاش لە 29 وڵاتیش بڵاوبووەتەوە".

Paylas: