TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداری لە كارەساتێكی تری ژینگەیی لە عیراق دەدرێت

Navas Jan
Admin
📅 15 Temmuz 2023 19:07

پەیامی کورد... هۆشداری لە كارەساتێكی تری ژینگەیی لە عیراق دەدرێت


وەزارەتی ژینگەی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی، كێشەی كەمی ئاو دەبێتە هۆی كارەساتی "هەمەچەشنەیی زیندەیی" لە وڵاتدا، بەتایبەتی لە ناوچەی زۆنگاوە بەناوبانگەكانی باشوور.

لەو بارەیەوە نەجلە موحسین وائلی بەڕێوەبەری گشتی هونەریی لە وەزارەتی ژینگەی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی وتووە، هەمەچەشنەیی زیندەیی روبەڕووی كارەساتی ژینگەیی راستەقینە بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی كەمی ئاوی روبارەكان و زۆنگاوەكان و زەوییە تەڕەكان.

وتوشیەتی، چونكە هەمشەچنەیی ئاو و ئۆكسجینی تواوە كەمبووەتەوە و ئاوی سوێر زۆر بووە، بۆیە داوا لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو دەكەن كە چارەسەری خێرا بۆ كێشەی ئاو بدۆزێتەوە.

هەمەچەشنەیی زیندەیی بریتییە لە جۆراوجۆری شێوەكانی ژیانی زیندەوەران و سیستمی ژینگەیی لەسەر زەوی و ناو روبار و دەریاكان، عیراق بەیەكێك لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان لەو رووەوە ناسراوە ئەوەش بەهۆی جۆری جۆراوجۆری ژینگەكەی و زۆری گیاندار و باڵندە كۆچەرییەكان.

Paylas: