TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداریی لە توانەوەی رووبارە بەستووەکانی هیمالایە دەدرێت

Navas Jan
Admin
📅 20 Haziran 2023 17:38

پەیامی کورد... هۆشداریی لە توانەوەی رووبارە بەستووەکانی هیمالایە دەدرێت


تا کۆتایی ئەم سەدەیە %75 ی رووبارە بەستووەکانی ناوچەی هندوکوش لە چیای هیمالایە لە قارەی ئاسیا دەتوێنەوە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری روودانی لافاو و کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ 240 ملیۆن کەس کە لەو ناوچە شاخاوییانەدا دەژین.

کۆمەڵێک لە شارەزایانی زانستیی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا بڵاویانکردەوە، “خێراییەکی زۆر لە توانەوەی رووبارە بەستەڵەکەکانی لوتکەی ئێڤرێست و کەی توو هەستی پێدەکرێت کە ئەمەش ئەگەری روودانی کۆمەڵێک کارەسات کە پێشتر پێشبینی نەکراوە”.

خێرابوونی توانەوەی رووبارە سەهۆڵینەکان بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەواوەیە و ئەمەش مەترسی لای شارەزایان دروستکردووە.

ناوچەی هندوکوش بە درێژایی سێ هەزار و 500 کیلۆمەتر بە ئەفغانستان و بەنگلادش و بۆتان و چین و هندستان و میانمار و نیپال و پاکستان درێژدەبێتەوە.

شارەزایان دەڵین، “ئەگەر پلەی گەرمای زەوی 1.5 پلەی سەدی یان دوو پلە بەرزببێتەوە بە بەراورد بە ئاستی پێش شۆڕشی پیشەسازی ئەوا تا ساڵی 2100 %30 بۆ %50 ی رووبارە بەستووەکانی ناوچەکە لەدەستدەدەین، ئەگەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش زیاتر بن ئەگەری تواندنەوەکە زیاتر دەبێت”.

Paylas: