هۆشداری : " مەترسی خراپ کەڵک وەرگرتنی قاچاخچیانی مرۆڤ " لە پەنابەرانی ئۆکراینی
پەیامی کورد ... هۆشداری : " مەترسی خراپ کەڵک وەرگرتنی قاچاخچیانی مرۆڤ " لە پەنابەرانی ئۆکراینی
دارودەستە تاوانبارەکان لە ووڵاتانی دراوسێی نێچیری کەڵک وەرگرتن لەم گیرو گرفتەن.
لێکۆڵەرەوان هۆشداری یان داوە هاووڵاتیانی ئۆکراینی کە لە شەڕی ووڵاتەکەیان هەڵدێن لە " مەترسی تووندی کەڵک وەرگرتنی خراپ " ی قاچاخچیانی مرۆڤ دان .
لە حاڵێکدا کە سەدان هەزار کەس لە دوای هێرشی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراین هەڵبێن ، کارناسانی دەڵێن نیگەرانن ئەم پەنابەرانە ببنە دیل و ئەسیری دارودەستەی کەسانی تاوانبار کە " نێچیری قاچاخی مرۆڤ لە سەرتاسەری ئەورووپا و ڕادەستکردنی ئەوان بە دەستی پیشەی کەڵک وەرگرتنن " ببن .
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە زیاتر لە ٦٦٠ هەزار ئۆکراینی لە سنوورەکان تێپەڕێون ئامارێک کە چاوەڕوان دەکرێت بە زوویی لە سنووری یەک میلیۆن کەس یش تێپەڕ بکات ، و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بە ووتەی یەکیتی ئەورووپا ئەگەری ئەوە هەیە نزیکەی ٧ میلیۆن کەس لە دەرئەنجامی ئەم دەرگیرییە ئاوارە ببن .
زۆربەی ئەم پەنابەرانە کە ماڵ و زۆربەی داراییەکانی خۆیانیان بە جێ هێشتووە ئێستا لە ووڵاتانی دەورووبەر وەکوو پۆڵەندا ، ڕۆمانیا ، مەجارستان ، مۆڵداڤی و سلۆڤاکیا بە سەر دەبەن