هۆشداری سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەب بە ئێران
پەیامی کورد ... پاش هێرشی سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەلیجی عومان، سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەب هۆشداری دەداتە ئێران و داوای کرد وریابێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەکەکەی خۆی.
بەپێی هەواڵی العربیە ، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەنیۆیۆرک، ئەحمەد ئەبوو غێت سەرۆکی هاوپیەمانی عەرەب، پاش هێرشی سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکەنداوی عومان، داوای لەکۆماری ئیسلامی ئێران کردوە " هەنگاوی وریایانە بنێت و بگەڕێتەوە سەر رێچکە سەرەکییەکەی خۆی."
ووتیشی "دەبێت لەم دۆخەدا بەرپرسیارێتی رچاوبکرێت، دڵنیاشم راستییەکان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە ڕوون دەبنەوە."
ئەبوو ووتیشی هیچ وڵاتێکی عەرەبی تەقە لە کەرەستەی خۆی بکات بەو شێوەی کە لەگەروی هورمۆز و کەنداو بینیویانە.
ئاشکراشی کرد هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ کۆکردنەوەی هەمولایەک بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەو مەترسییەی کەتێیدا کەس سەلامەت نابێت.
لای خۆشییەوە ئەنتۆنیۆ گیتێرز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانەی لە ڕووداوەکە کرد بۆئەوەی راستییەکان بۆ هەمولایەک ئاشکرا ببن.