هۆشداری زۆر گرینگ " تکایە ئەم بابەتە بە جیددی وەربگرن "
پەیامی کورد ... هۆشداری زۆر گرینگ " تکایە ئەم بابەتە بە جیددی وەربگرن "
ماندەگاری سێ هەفتەیی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر گۆشت و مریشکی بەستوو
بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوە و دەرکەوتەکان زانایان هۆشداری مەترسیدار دەدەن سەبارەت بەوەی کە خواردەمەنی پیس دەتوانێ زیاتر خەڵک تووشی ئەم ڤیرووسە بکات .
زانایان بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەم بابەتە بەشگەلێک لە گۆشت و مریشکی بەستوویان کە بە ڤیرووسی کۆرۆناوە تێکەڵ کرابوو بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵگرت تاکوو بۆیان ئاشکرا و ڕوون ببێتەوە کە ئایا کۆرۆنا لە مەواددی خواردەمەنی بەستوودا دەمێنێتەوە یا خود نا ؟
لەم لێکۆڵینەوەیەدا لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڤیرووسی کۆرۆنا لە دوای ٢١ ڕۆژ هێشتا لە سەر گۆشتگەلی بەستوو ماونەتەوە
هەر بۆی ەهۆشدار جیددی دەدەنە خەڵک لە بەکار هێنانی مەواددی خواردەمەنی پیس کە دەبێتە هۆکاری تووشبوون و گیان لە دەستدانیان .