هۆشداری زۆر تووندی چین بە ئەمریکا و فڕینی فڕۆکەگەلی شەڕکەر بە سەر ئاسمانی تایوان ەوە
پەیامی کورد ...هۆشداری زۆر تووندی چین بە ئەمریکا و فڕینی فڕۆکەگەلی شەڕکەر بە سەر ئاسمانی تایوان ەوە
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاند : چین گفتووگۆگەلی تیجاری نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و تایوانی مەحکووم کرد . ئەم مەحکووم کردنە ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری لەگەڵ تایوان " کە چین ئەو شوێنە بە بەشێک لە ووڵاتی خۆی دەزانێت " ئەنجام درا .
" گائۆ فێنگ " ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند و ووتی : چین بە تووندی دژ بە ئەم هەنگاوەیە . پێکەن لەگەڵ هەر جۆرە لە ئاڵووگۆڕی فەرمی لە نێوان هەر وولاتێک و ناوچەی تایوان ی چین دژبەرە .
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دا کە ئەمریکا لە ئەگەری دەستخۆشی " ڕێکارەکانی جیایی خوازانەی " تایوان لەگەڵ پاشهاتی خراپ و نالەبار بەرەوڕوو دەبێتەوە .
لە گۆڕانکارییەکی دیکەدا چین دەڵێ فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ووڵاتە لە ڕۆژانی دوایی سەبارەت بە سنووری دەریایی و ئاسمانی تایوان " هەنگاوی پێویست و گرینگ " بۆ ووڵامدانەوە بە پیلانگێڕی نێوان واشینتۆن و تایپە بووە .