گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان ئێران و سعودیه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
پەیامی کورد... گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان ئێران و سعودیه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی سعودیه راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه میدیاكانی ئێران له زاری عه‌لی ره‌زا عه‌نیانی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی كه‌نداو له‌و وه‌زاره‌ته، بڵاویانكرده‌وه كه "له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سعودیه بڕیار دراوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانیانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێبكاته‌وه".
عه‌لی ره‌زا عه‌نیانی ده‌ڵێت: "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه له‌نێوان ئێران و سعودیه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی سعودیه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه له‌و وڵاته بگرێته‌به‌ر.
دوای حه‌وت ساڵ له گرژییه‌كانی نێوانیان، ئێران و سعودیه له په‌كینی پایته‌ختی چین كۆبونه‌وه و رایانگه‌یاند كه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.