TR KU SO
FB X
Cîhan

هەڵاتنی دەیان بەندکراو لە بەندیخانەیەکی لوبنان

Navas Jan
Admin
📅 21 Kasım 2020 17:54

پەیامی کورد ... هەڵاتنی دەیان بەندکراو لە بەندیخانەیەکی لوبنان

 

له‌ بەندیخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی لوبنان ٦٩ بەندکراو هه‌ڵاتن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان دا.

 

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی لوبنان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢١ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠، ٦٩ بەندکراو له‌ بەندیخانەیەکی شاری به‌عبه‌دا له‌ ڕۆژهەڵاتی لوبنان هه‌ڵاتوون و بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی لوبنان گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یان داوه‌.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كاتی هه‌ڵاتنه‌كه‌دا چه‌ند بەندکراوێک  ئه‌وه‌نده‌ به‌ په‌له‌ له‌ شه‌قامه‌كان په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێنج کەسیان ئۆتۆمبیل لێی داون و گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

 

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی لوبنانیش شوێن زیندانییه‌ هه‌ڵاتووه‌كان كه‌وتون و تائێستاش ٨ بەندکراویان دەستبەسەر کردووەتەوە.

Paylas: