هێزی دەریایی ئێران هەڕەشەی تووند ئاراستەی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... هێزی دەریایی ئێران هەڕەشەی تووند ئاراستەی ئەمریکا دەکات .
هێزی دەریایی سوپای پاسداران ، بەیاننامەی ئەمریکایان دەربارەی بێزارکردنی بەلەمەکانی ئەو ڕێکخراوەی بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکی داستانێکی هۆلیۆدی ناوبرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕاگەێندراوێکدا کە لە لایەن هێزی دەریایی سوپاوە بڵاو کراوەتەوە هاتووە : بە ئەمریکییەکان دەڵێین و هۆشداری دەدەین یاسا نێودەوڵەتییەکان و پڕۆتۆکۆڵەکانی دەریانەوەردی لە کەنداوی فارس و دەریای عۆمان پێشیل نەکات و لە هەر جۆرە هەوڵدانی شەڕئەنگێزانە و داستانگەلی درۆیی و درووست کراو خۆی بە دوور بگرێت .
دەقی بەیاننامەکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەم شیوە ڕاگەێندراوە :
بە ناوی خوای بەخشندە و مێهرەبان
لە هەفتەکانی ڕابردوودا بینەری ڕەفتارگەڵێکی نەزانانە ی هیزی دەریایی تێرۆریستی ئەمریکە بووین لە کەنداوی فارس دا کە ئەمنییەت و ئارامی ئەم ناوچەیە دەخاتە مەترسییەوە و لەگەڵ هەڕەشەی جیددی بەرەوڕووی کردووەتەوە .لەوانەش ئەم هەوڵە بوونە بەربەست کەشتی شەهید سیاوەشی لە گەڕانەوەی لە کارێکی پێڕاسپێردراودا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی جەزیرەی فارسی دا ڕوویداوە کە بە پێی زانیارییەکان سندووقی ڕەشی سەرئاو ، کەشتی شەڕی تێرۆەریستەکانی ئەمریکی بە ئەنجامدانی ڕەفتارگەلێکی مەترسیدار و بێ گرینگیدان بە هۆشدارییەکان ، بۆ ماوەیەک بەربەست و لە ئاکامدا ئەم بەلەمە بە هەوڵێکی زیرەکانە و عاقڵانە و وەلانانی کاشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی سەرکەوتوو بوو ڕێگاکەی خۆی بەردەوامی پێبدات .
بۆیە لێرەوە بە ئەمریکییەکان دەڵێین و هۆشداری دەدەین یاسا نێودەوڵەتییەکان و پڕۆتۆکۆڵەکانی دەریانەوەردی لە کەنداوی فارس و دەریای عۆمان پێشیل نەکات و لە هەر جۆرە هەوڵدانی شەڕئەنگێزانە و داستانگەلی درۆیی و درووست کراو خۆی بە دوور بگرێت .و متمانەی هەبێت هیزی دەریایی سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی بەهیزی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕەفتارە پر لە مەترسییەکانی بێگانەکان لە ناوچەکە بە هەڕەشە بۆ سەر ئەمنییەتی نەتەوەیی و بە خەتی سووری خۆی دەزانیت و هەرجۆرە هەڵەیەکی هەژمارنەکراوی ئەوان بە جیددییەوە ووڵامێکی تووندی دەبێت