هێزی ئەمریکا جارێکی دیکە گەڕایەوە ناو خاکی سووریا
پەیامی کورد ... هێزی ئەمریکا جارێکی دیکە گەڕایەوە ناو خاکی سووریا
سەربازانی ئەمریکی دوێنێ پێنجشەممە جارێکی دیکە لەگەڵ پێشێلکردنی یاساکانی نێودەوڵەتی ، کاروانێک بریتی لە ئۆتۆمبێلگەلی سەربازی هەڵگری چەک و تەقەمەنی و کەلو پەلی سەربازی و لۆجێستیکی بە تێپەڕبوون لە ناو خاکی عێراق ، گەیشتنە ناو شاری المالکیە لە ناوەندی شاری حەسەکە لە سووریا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە العالم ، سەرچاوەگەلی ناوخۆیی و خۆجەیی ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئەمریکا دوای نیوەرۆی دوێنێ پێنجشەممە کاروانێکی بریتی لە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ڕێگای الولید ەوە گەیشتوونەتە ناو خاکی سووریا . ئەم کاردانە بریتی لە هەندێک کەل و پەل و ئامێری سەربازی و کۆنتینەرێکێکی تایبەتی هەڵگرتنی نەوت بە مەقسەدی بنکەی سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ناوچەی الجیر لە دەورووبەری شاری المالکیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە بوو ە
سەربازانی ئەمریکی لە بیست و هەفتەمی مانگی ڕابردووەوە ش بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساکانی نێودەوڵەتی دوو کاروانی پێکهاتوو لە ئۆتۆمبێلگەلی سەربازی هەڵگری کەل و پەلی لۆجێستیکی و تەقەمەنی لە ڕێگای خاکی عێراقەوە گەیشتنە ناو شاری المالکیە و الشدادی لە ناوەندی حەسەکە .