TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا ناکشێنەوە

سارا
Yazar
📅 09 Temmuz 2018 00:49

فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەینێت، کە هێزەکانیان لە سووریا ناکشێنەوە.

جەیمز ژیرارد، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە کەناڵی ئەلعەرەبییە ی ڕاگەیاندووە، سەرەڕای رزگارکردنەوەی چەند ناوچەیەک لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی  " هەسەدە " وە، بەڵام ”هێشتا مەترسی داعش لە سووریا ماوە.تا مەترسی داعشیش لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا مابێ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ناوچانە ناکشێنەوە

ژیرارد هەروەها ڕایگەیاندووە، هاوپەیمانییەکە دەیەوێ ئاسایش بۆ خەڵکی ڕەققا و منبج بگەڕێتەوە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان توانای ئەوەیان هەبێ گەرەنتی دووبارە سەرهەڵنەدانەوەی داعش بکەن.

هەروەها پێی وایە ئێران لە سووریا ڕۆڵی ”پاڵپشتی تیرۆر“ دەگێڕێت و هاوپەیمانانیش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە مانەوەی هێز و میلیشیا ئێرانییەکان مایەی ناسەقامگیریە لە سووریا.

Paylas: