TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزەکانی ڤاگنەر: رووسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت

Navas Jan
Admin
📅 24 Haziran 2023 17:11

پەیامی کورد... هێزەکانی ڤاگنەر: رووسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت


لە یەکەم کاردانەوەی یەڤگینی پریگۆژین دامەزرێنەری گرووپى ڤاگنەر، وتارەکەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیای بە "نائومێدکەر" وەسف کرد و رایانگەیاند، رووسیا سەرۆکێکى نوێى دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، گروپی ڤاگنەر لە هەژمارى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تێلیگرام، دواى وتارەکەى سەرۆکى روسیا، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، "پوتین رێگای هەڵەی هەڵبژاردووە"، هاوکات بە شێوەیەکی هەڕەشەکردن رایانگەیاند، "بەم زوانە رووسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت".


ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە وتارێکیدا کە ئەمڕۆ شەممە، ئاڕاستەی میللەتەکەی کرد، پێشهاتە خێراکانی رووسیا و "یاخی بوونە" چەکدارییەکانی دامەزرێنەری هێزە سەربازییە تایبەتەکانی ڤاگنەر بە "چەقۆیەک لە پشت"ى ئەوان وەسف کرد.


پوتین وتیشى، "هێزەکانی ڤاگنەر لە رێگەی یاخی بوونی چەکدارییەوە راکێشرانە سەرگەرمییەکی تاوانکاری"، ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامی یاخی بوونەکە بە توندی دەدەنەوە.


پوتین سەرۆکی ڤاگنەری تۆمەتبار کرد بە "خیانەت" لە رووسیا، ئاماژەی بەوەشکرد، یاخی بوونی ڤاگنەر "مەترسییەکی کوشندە"یە بۆ سەر دەوڵەتی رووسیا.


فەرماندەی هێزەکانی ڤاگنەر پێشتر رایگەیاندبوو "٢٥ هەزار ئەندامی ئامادەن بۆ مردن بە مەبەستی رزگار کردنی گەلی رووسیا".


پێشتریش، میدیاى روسى بڵاویکردەوە، هێزەکانی ڤاگنەر سەرجەم شوێنە سەربازییەکانی شاری ڤۆرۆنیژیان کۆنتڕۆڵ کرد، کە "نزیکەی 500 کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دوورە".

Paylas: