TR KU SO
FB X
Cîhan

٨٠٠ هەزار کەس لە حکوومەتی فێدراڵی ئەمریکا دەستییان بە کارەکانیان کردەوە

سارا
Yazar
📅 28 Ocak 2019 16:51

پەیامی کورد  ...  دوای ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و کۆنگرەی ئەمریکی لە سەر ئەمنییەتی سنووری لە مەکزیک لە حاڵەتێکی کاتی پێکهاتن و ڕێکەوتن .

حکوومەتی فێدراڵی ئەمریکا دوای مانگرتنی زیاتر لە مانگێک ئەمڕۆ دەستی بە کارەکانی خۆی کردەوە .

بە ڕێکەوتنی نێوان دۆناڵد ترامپ و کۆنگرە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کارمەندی حکوومەتی فێدراڵی ئەمریکا ئەمڕۆ دەستییان بە کارەکانی خۆیان کردەوە .

لە بەر ڕێکەوتنەکەی ترامپ و کۆنگرە لە مێژووی ئەمریکادا جاری یەکەم حکوومەتی فێدراڵی بەو جۆرە بۆ کاتێکی درێژ بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ بێ کار دەمێنێتەوە

Paylas: