Cîhan
هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە مەیدانی نەوتی سووریا بەرەوڕووی یەک بوونەوە
پەیامی کورد ... هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە مەیدانی نەوتی سووریا بەرەوڕووی یەک بوونەوە .
ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بوونە بەربەست لە جموجووڵی سەربازانی ڕووسی بەرەو مەیدانی نەوتی " ڕمەیلان " لە باکووری پاریزگای حەسەکە لە سووریا .
ئاناتۆلی هەروەها نووسی : ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش هیزەکانی " سووریای دیمەکراتیک " لە جموجووڵی سەربازانی ڕووسی لە شاری قامیشلۆ بۆ درووست کردن و بۆنیاد نانی ناوچەیەکی سەربازی لەم مەیدانە نەوتییەدا ڕیگرییان کردبوو .