TR KU SO
FB X
Cîhan

ئایا هێزی ئەتۆمی ئەمریکا زیاد دەکرێت ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 09 Nisan 2021 16:38

پەیامی کورد      ...     ئایا هێزی ئەتۆمی ئەمریکا زیاد دەکرێت  ؟؟؟ 

ئەمریکا بە نیازە پۆتانسیەلی ئەتۆمی خۆی نوێ و بەڕۆژی بکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، جێنیفر گرینهۆڵم ، وەزیری ووزەی ئەمریکا دوێنێ ٨ی ئەیپریل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە وەکوو هۆکارێکی ‌هێڵەرەوە لە بەرامبەر ووڵاتانی دیکەدا پۆتانسیەل و هێزی ئەتۆمی خۆی بەڕۆژ و نوێ بکاتەوە .

ئەو هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی : " ئێمە دەبێ پۆتانسیەلی ئەتۆمی خۆمان مۆدێڕنیزە بکەین ، دەبێ زەڕادخانە ئەتۆمییەکانی خۆمان بپارێزین و ئاگادریان بین تاکوو بۆ کەڵک وەرگرتن لەم هیزە ، ئەمن و کارامە بن . ئێمە بەردەوامی بەم کارە دەدەین تاکوو ببینە بەربەست لە داگیرکاری ئەتۆمی لە لایەن وولاتانی دیکەوە 

هەرچەندە وەزیری ووزەی ئەمریکا بە دیاریکراوی ناوی لە هیچ ووڵاتێک نەهێناوە و ئاماژەی داگیرکاری و دەرگیری لە لایەن کامە ووڵاتەوە بێت نەکردووە 

Paylas: