Cîhan
حێزبۆڵلای لۆبنان : ١٠٠ هەزار چەکدارمان ئامادەی شەڕن
پەیامی کورد ... حێزبۆڵلای لۆبنان : ١٠٠ هەزار چەکدارمان ئامادەی شەڕن
نه‌بیل قائوق، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حێزبۆڵڵای لوبنان دووپایتكردهوه كه حێزبۆڵلای لۆبنان هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ١٠٠ هه‌زار چه‌كداریان بۆ شه‌ڕی داهاتوو ئامادەیە.
قائوق له مه‌راسیمی ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار زه‌یتوون له یادی كوژرانی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران ووتی: "له هه‌ر شەڕێكی داهاتوودا ئاماده‌ین به ١٠٠ هه‌زار به‌رگریكاره‌وه كه ئیراده و گیانی به‌هێزیان هه‌یه، ڕووبه‌ڕووی دوژمن ببینه‌وه".
هه‌ڵمه‌ته‌كه ناو لێنراوه "زه‌یتونی سلێمانی" و تیایدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی حێزبۆڵڵای لوبنان ووتی "هه‌موومان قاسم سلێمانی ن، حاجی قاسم بووه به نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ده‌یان ملیۆن كه‌س له ئێران و ئه‌فغانستان و عێراق و سووریا و لوبنان و غه‌ززه ئه‌مڕۆ بوون به سلێمانی".
قاسم سلێمانی له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠ له‌گه‌ڵ ئه‌بوومه‌هدی مۆهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بیفڕۆكهوانی ئه‌مریكادا له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.