Cîhan
هێزه سه‌ربازییه‌كانی یۆنان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له كۆپته‌رێكی توركیا كرد
ڕاگه‌یاندنه‌كانی یۆنان بڵاویان كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كۆپته‌رێكی توركیا نزیك بووه‌ته‌وه له دوڕگه‌ی Royی ده‌ریای ئیجه، هێزهسهربازییهكانی یۆنان به‌مه‌به‌ستی هۆشداری ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێ كردووه.
ته‌له‌فزیۆنی ERT بڵاوی كرده‌وه كه كاتێك كۆپته‌رێكی توركیا له ئاستێكی نزمدا به‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه و نزیك بووه‌ته‌وه له دوڕگه‌ی Roy، هێزهسهربازییهكانی یۆنان بۆ هۆشداری پێدان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان لێ كردووه.
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی یۆنان به AFPی ڕاگه‌یاندووه، هێزهسهربازییهكانی یۆنان به‌مه‌به‌ستی ناچاركردنی كۆپته‌ره توركییه‌كه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له سنووره‌كانی یۆنان، ته‌قه‌یان كردووه. وتیشی: ئه‌م ڕووداوه له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی یۆنانه له دوای گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا.