Cîhan
ترامپ: ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك بومایه شه‌ڕی غه‌ززه روینه‌ده‌دا
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ر و شه‌ڕه‌كه‌ی دواتری ئیسرائیل دژ به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه، روینه‌ده‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و تا ئێستاش له كۆشی سپی بمابوایهتهوه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك بومایه، ئه‌وا هه‌رگیز شتێكی له‌م جۆره رووینه‌ده‌دا".
وتیشی: "من گرنتی ئه‌وه‌ت پێده‌ده‌م. ئه‌وان بۆیه ئه‌وه‌یان كرد، چونكه هیچ رێزێك بۆ جۆ بایدن دانانێن".
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كریت كه ئایا بایدن به‌نیازه "واز له ئیسرائیل بهێنێت"، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه بكات".
كێبڕكێی نێوان ترامپ و بایدن، پێش ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێی گه‌یشتن به كۆشكی سپی، گه‌رمتر بووه و تاوی سه‌ندووه.
تره‌مپ هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه دڵته‌زێن و كاره‌ساتاوییه ده‌دات كه به هۆی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی شكستی بایدن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌كه و كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه، ده‌ربخات.