TR KU SO
FB X
Cîhan

ڤلادێمیر پووتین لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمارلە دەرەوەی ووڵات ٧٢.٣٪ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا

سارا
Yazar
📅 21 Mart 2024 09:00
پەیامی کورد   ...   ڤلادێمیر پووتین لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمارلە دەرەوەی ووڵات ٧٢.٣٪ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا

کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند : ڤلادێمیر پووتین 72.3%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە دەرەوەی ووڵات بەدەست هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا، ڤلادێمیر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە دەرەوەی ووڵات ٧٢.٣%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

بەگشتی ڤلادێمیر پووتین 87.28%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە بە پشت بەستن بە ئەنجامی پرۆسێس کردنی 100%ی سندووقەکان.

نیکۆلای خاریتۆنۆڤ (پارتی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕووسیا) بە 4.31%ی دەنگەکان پلەی دووەمی بەدەستهێنا. ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ (خەڵکی نوێ) 3.85%، لیۆنید سلۆتسکی (LDPR) - 3.20% سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کۆمیسیۆنی ناوەندیی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەێنێت.

ڕێژەی بەشداریکردن لەسەدا ٧٧.٤٤ بووە. زیاتر لە هەشت میلیۆن دەنگدەر دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە دوورەوە بەکارهێناوە.

Paylas: