Cîhan
خواردنەوەی چا ڕۆژانە پیربوونی بایۆلۆژی دوادەخات
پەیامی کورد ... خواردنەوەی چا ڕۆژانە پیربوونی بایۆلۆژی دوادەخات
توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە خواردنەوەی سێ کوپ چا لە ڕۆژێکدا ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە دواخستنی پرۆسەی پیربوونی بایۆلۆجی.
زانایانی چینی ئاماژە بەو ئەگەرە دەکەن کە چای تەقلیدی دەوڵەمەندن بە هەندێک پێکهاتەی تەندروستی بەرزکەرەوە کە ڕەنگە بەشداربن لە تەمەنی درێژخایەن.
لە مێژوودا چای ڕەش بەهۆی سوودە تەندرووستییە ئەگەرییەکانیەوە ناسراوە، بەتایبەتی لە باشترکردنی تەندرووستی دڵ و ڕیخۆڵە و مێشک.
سەرەڕای ئەوەش، لێکۆڵینەوەکانی ئاژەڵان دەریانخستووە کە ئەو فلاڤۆنۆیدانەی کە بە زۆری لە چای دا دەبینرێن دەتوانن تەمەنی زیندەوەران لە کرم و مێشەوە تا مشک درێژ بکەنەوە.