Cîhan
بوومەلەرزەیەك یۆنان دەهەژێنێت
ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاست بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (5.7) پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری یۆنانی هەژاندوەو تاكو ئێستا قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكان دیار نییە.
ناوەندی بوومەلەرزەكە لە قوڵایی (17) كیلۆمەترو (122) كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری پاترای یۆنان ڕوویداوە، كە نزیكەی (168) هەزار كەس تێیدا نیشتەجێن.
ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكانی ئەو بوومەلەرزەیەوە نییە.