TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆماری ئیسلامی ئێران پەرە بە توانا ئەتۆمییەکەی خۆی دەدات

سارا
Yazar
📅 01 Nisan 2024 08:24
پەیامی کورد   ...   کۆماری ئیسلامی ئێران پەرە بە توانا ئەتۆمییەکەی خۆی دەدات

ڕافائێل گەڕووسی لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی پی بی ئێس بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکە زۆر قووڵە و بواری جیاوازی هەیە، جەختی کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەیهەوێت پیتاندن تا ئاستەکانی سەرەوە، ئەنجام بدات.

گەڕووسی زیادی کردووە کە چاوەدێرانی ئاژانس دەبێت ئازادی تەواویان هەبێت تاکوو پشکنینەکانیان ئەنجام بدەن بەڵام لە ئێستادا بە ڕێژەی پێویست ئەو ئازادییە لەبەر دەستدا نییە و داوایان لە کاربەدەستانی ڕێژیم کردووە تاکوو پێداچوونەوەیەک بە پڕۆسەی چاوەدێرییەکان بکەن.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی وزەی ناوکی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە گرینگی دیپلۆماسی ڕایگەیاند ئێستا تەنیا ڕووکارێکی بەتاڵ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ماوەتەوە و هیچ یەک لە لایەنەکان ئەرکەکانی خۆیان بەڕێوە نابەن و هیچ دیپلۆماسی و ووتووێژێک لە ئارادا نییە.

Paylas: