TR KU SO
FB X
Cîhan

خامنەیی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

Arsalan
Editor
📅 03 Nisan 2024 15:13

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرانبەر هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و کوژرانی حەوت ئەندامی سوپای پاسداران، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەکات.

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی هێرش بۆسەر کونسوڵخانەکەی و کوشتنی سەربازەکانی ئێران وەڵامی بۆ ئیسرائیل دەبێت.

ئایەتوڵا خامنەیی جەختی لەوەشکردەوە، سەربازە ئازاکانیان لەبەرانبەر ئەو تاوانە سزای قەوارەی ئیسرائیل دەدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل لە تاوانی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەکەیان و تاوانەکانی دیکەشی پەشیمان دەکەنەوە.

Paylas: