TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل کەمپێکی مەشقی سەربازیی حزبوڵڵای لە لوبنان کرده ئامانج

Arsalan
Editor
📅 07 Nisan 2024 18:53

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئەمنی لە لوبنان بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بەرەبه‌یانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی نیسان کەمپێکی مەشقی سەربازیی حزبوڵای لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان کردووەتە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە‌ی ئاگادار، کەمپی ئاماژەپێکراو دەکەوێتە گوندی جنتا لە نزیک سنووری سووریا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک دەربارەی زیانی گیانی و زیانگەیاندن بەم بارەگایە بڵاونەکراوەتەوە.

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە لەکاتی ئاماده‌بوون لە نێوەندێکی سەربازیدا ڕایگەیاند: دوای لەناوبردنی حەماس “کە زۆری پێناچێت”، دەچینە سەر حزبوڵای لوبنان و “ئەرکەکەیان دیاری دەکەین”.

Paylas: