Cîhan
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت
بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت بەپێی زانیارییەکانیش تا ئێستا تەرمی سێ منداڵ دۆزراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی دەریای ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران کە 27 سەرنشینی هەڵگرتووە ژێرئاو کەوتووە و دوای ئاگادارکردنەوەی تیمی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان توانراوە 19 کۆچبەر رزگاربکەن کە هەشتیان لەخوار تەمەنی یاساییەوەن.
ئاشکراشیکرد، تەرمی سێ منداڵ، کە تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ 10 ساڵاندایە و خوشکی یەکترن دۆزراونەتەوە گەڕان بەدوای تەرمی بێسەروشوێنبووەکان لەرێگەی سێ تیمی کەشتیوانییەوە بەردەوامە.
هەرچەندە ئاژانسەکە رەگەزنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرانەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە لەلایەن چەند کۆچبەرێکی ئەفغانییەوە پەیوەندییان پێوەکراوە.